ئاژانسی هەواڵدەریی سپۆتنیکی ڕووسی ڕایگەیاند، بنکەی کێڵگە نەوتییەکانی ئەلعومەر کە گەورەترین بنکەی سەربازیی هێزەکانی ئەمریکایە لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور، شەوی شەممە بووەتە ئامانجی هێرشێکی نەناسراو، لەو ماوەیەدا چەندین تەقینەوە لە دەوروبەری بنکەو گردوپەڕی کێڵگەی ئەلعومەر ڕووی دا.
دوای ئەم تەقینەوە قورسانە فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانیان بە شێوەیەکی بەرفراوان لە ئاسمانی شارۆچکە و گوندەکانی دەوروبەری کێڵگەی ئەلعومەردا دەستیان کرد بە سووڕانەوە.
تا ئێستا ڕادەی زیانەکان و ئەگەری برینداربوونی سەربازانی ئەمریکی ئاشکرا نەکراوە. کێڵگەی نەوتیی ئەلعومەر لە ٢٣ی نۆڤەمبەریش بە مووشەک و ڕۆکێت کرایە ئامانج.
342/